zagros news agency

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری: بەئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆکوەزیران بەزاندنی ئاشکرای سەروەریی وڵاتە

​
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بەتووندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران و شوێنی مانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد و داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد ڕێکاری جدی بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە بگرێتە بەر.

​لە ڕاگەیاندراوێکدا، عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری، ئاسایشی هاووڵاتییان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا. ناوەڕۆکی پەيامەکەی جەختی لەوەش کردەوە کە پەرەسەندنی لەم جۆرە خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات و بە تەواوی دژی ئاشتی ناوچەکەیە، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی بەدیهێنانی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەیە.

​لە کۆتاییدا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری داوای لە حکومەتی بەغدا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە هەڵوێستی ڕوون و ڕێکاری کردارەکی بگرنە بەر بۆ بڕینەوەی دەستی ئاڕاستەکەرانی ئەم پەلامارانە و دانانی سنوورێکی یەکجاری بۆ دووبارەنەبوونەوەیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

مونۆز پێش یاری ڕیال مەدرید هۆشداری دەداتە ئۆساسۆنا

یاسین

بە تۆمەتی دەستدرێژیكردن و كوشتنی كچێكی سێ ساڵان دوو هەرزەکار دەستگیر دەکرێن

یاسین

ئەمەریکا و عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر به‌شداریكردنی شاره‌زایان و ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مه‌ریكی له‌ كه‌رتی وزه‌ی عێراق كردوه‌

سەڵاح