ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا سەرجەم لیژنەکانی ئەنجوومەنەکە دادەڕێژرێنەوە، بەپێی رێککەوتنەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتیی دوو لیژنە لەو ئەنجوومەنە وەردەگرێت بهپێی بهدواداچونی ئاژانسی زاگرۆس ئهو دوو لێژنهی پیشنیار كراون ماددهی 140 و درایی دهبێت.
ئهحمهد گلی، راوێژكاری مهكتهبی رێكخستنی كهركووك گهرمیانی پارتی بۆ زاگرۆس گوتی: “ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەندا جگە لە بڕگەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکە، پێداچوونەوە بە 14 لیژنەکەی ئەنجوومەن دەکرێت و بە شێوازێکی نوێ دادەڕێژرێنەوە.و بهپێی رێكهوتنی پێشووتر دوو لیژنە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دیاری دەکرێت و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگی کۆتایی لەسەر دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی زاگرۆس ئەو لیژنانەی پێشنیار کراون پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتییان بکات، بریتین لە لیژنەکانی دارایی، ماددەی 140، وەرزش و لاوان، هەروەها لیژنەی مافی مرۆڤ.

