zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

 

ڕۆژی شەممە 29ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز کریستیەن ئۆلف کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئاماژەی بە پێگە و بایەخی تایبەتی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دا و جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ بوونی هەماهەنگیی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و مەترسیەکانی تیرۆر و بارودۆخی عێراق لە قۆناغی داهاتوو.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە عەنکاوە پێشانگەیەکی وێنەی پۆرترێتی مۆزایک کرایەوە

ART

سەباح نوعمان : کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکە سەربازیەکان دەستی پێکردوە

گوران

له‌ گوندی مشار درۆنێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌

سەڵاح