قائیمقامی پێشووتری شه‌نگال ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت كۆتایی ئه‌م مانگه كۆتایی به‌گروپه چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه بهێنرێت له شه‌نگال یان تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ سوپای عێراق یان چه‌ك دانان.
مه‌حما خه‌لیل، بۆ زاگرۆس گوتی: “به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داویه‌تی ده‌بێت تا 30ی ئه‌م مانگه سه‌رجه‌م چه‌كدارانی بیانی له عێراق بچنه ده‌ره‌وه له شه‌نگالیش چونكه گروپی چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی لێیه ئه‌وانیش ده‌بێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه یان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه یان ده‌بێت تێكه‌لی سوپای عێراق بكرێن و نابێت هیچ هێزێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی سوپای عێراق بمێنێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌به‌رده‌م ئه‌م گروپه چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه ماوه له شه‌نگال ده‌بێت خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.

