ئەمڕۆ یەکشەممە 9/13، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هۆڵی ڤێر کونسوڵی گشتیی بوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزیایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە.
کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشت کەرتەکاندا تاوتوێ کرا. کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ، پیرۆزبایی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرکەوتنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی لە سەرۆکی حکومەت کرد.

