zagros news agency

دوایی ٥٠ سال ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا سەردانی پەرستگای بەهەشت بکات

چاوەڕوان دەکرێت دونالد ترەمپ ببێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵدا سەردانی بکات، “پەرستگای بەهەشت” لە پەکین جارێکی دیکە بۆتە ناوەندی سەرنجی جیهان. ئەم شوێنە مێژووییە بە یەکێک لە گرنگترین نیشانەکانی شارستانیەتی چینی دادەنرێت و گەورەترین کۆمەڵەی هەستاو لە جیهانە کە تایبەت کراوە بە پێشکەشکردنی قوربانی و نوێژکردن بۆ بەهەمی باشی کشتوکاڵ.

پەرستگای بەهەشت یەکەم جار ساڵی 1420 لە سەردەمی ئیمپراتۆر “یۆنگلێ” لە بنەماڵەی مینگ دروست کرا، هەمان کاتێک کە “شارە قەدەغەکراوەکە”یش بنیاد نرا. ئەم کۆمەڵگە مێژووییە 273 هەکتار ڕووبەر دەگرێت و 92 بینای کۆن و نزیکەی 600 ژووری تێدایە.

پەرستگاکە لە چەند بەشێکی سەرەکی پێکهاتووە کە گرنگترینیان “هۆڵی نوێژ بۆ بەهەمی باش”، “قوربانگای گرد” و “گومبەزی ئاسمانی ئیمپراتۆری”ن.

تەلار و بیناسازییەکانی معبد الفردوس پشت بە فەلسەفەیەکی کۆنی چینی دەبەستن کە پەیوەندی نێوان ئاسمان، زەوی و گەردوون و هەروەها پەیوەندی حاکم بە جیهانی ئاسمانی دەخاتە ڕوو. هەروەها نەخشە و شێوازی بیناسازییەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەلارسازی و پلاندانانی شارەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ سەدەکان هەبووە.

لە سەردەمی بنەماڵەی چینگ و لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆر “چیان لۆنگ”، ساڵی 1749 گەشەپێدانی نوێی کۆمەڵگەکە تەواو کرا و شێوەی ئێستای وەرگرت.

چین لە ساڵی 1961ەوە معبد الفردوسی وەک یەکێک لە گرنگترین شوێنە پارێزراوە کولتوورییەکانی ناساندووە. هەروەها ڕێکخراوی UNESCO ئەم شوێنەی خستووەتە ناو لیستی میراتی جیهانی، بەو پێیەی شاهکارێکی بیناسازی و کولتوورییە کە بیرکردنەوەی گەردوونی چینیی کۆن نیشان دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەیسن ستاتام بە فیلمی “Mutiny” دەگەڕێتەوە

ART

کوژرانی دوو برای کورد لە خۆی بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح