zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی: پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت لە ئاراستەیەکی دروستدایە و یەکخستنەوەی پێشمەرگەش بەفەرمی رادەگەیێندرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا چەند پەیامێکی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە خستەڕوو.
لەبارەی داهاتووی کابینەی نوێوە، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە سەرەڕای نەبوونی کاتێکی دیاریکراو بۆ راگەیاندنی حکومەت، بەڵام لایەنەکان لە ئاراستەیەکی دروستدا هەنگاو دەنێن. ناوبراو ئەوەی خستەڕوو کە تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەی باش لەنێوان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، لایەنە ئەمنییەکان، هەروەها هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجام دراون.
سەبارەت به دۆسیەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەش، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مژدەی کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دا و رایگەیاند، تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆکراونەتەوە و لەم رۆژانەدا لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا بڕیارەکە رادەگەیێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: بەشداریی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق ناکەین

دڵشاد

‌بەپەلە؛ هێزێکی گەورەی عێراق و عەرەبی هاوردە هەڵدەکوتنە سەر کورد

یاسین

سوپای ئەمریکا دوو بنکەی حوسیانی دایە بەر هێرش

سەڵاح