zagros news agency

پێشەوا هەورامانی بۆ زاگرۆس: بۆ قۆناخی ئێستا کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کاری هەرە لە پێشینە دەبێت

 

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێکهێنانی حکوومەت، پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێز بەرانبەر بە هەموو ئەگەرێک بەهێزتر دەکات کە رووبەڕووی هەرێم دەبێتەوە، ده‌شڵێت: شاندی هەرێم داوا دەکات بەشە بودجەی 2027 بەپێی سەرژمێریی دانیشتووان دیاری بکرێت.

پێشەوا هەورامانی, ئەمرۆ پێنج شەممە 17/9/2026بۆ زاگرۆس، گوتی: “پێکهێنانی حکوومەت لە هەموو کاتێک نزیکترە و کاراکردنەوەی پەرلەمانیش لە پێشینەی کارەکان دەبێت؛ بۆ قۆناغی ئێستا کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کاری هەرە لە پێشینە دەبێت، دواتر پێکهێنانی حکوومەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، کە بە گوتەی پارتی و یەکێتیی گفتوگۆی باش لە نێوانیان دا هەیە؛ ئێستا زیاتر لە هەمووکاتێک پێکهێنانی حکوومەت نزیکە.

له‌باره‌ی بودجه‌شه‌وه‌ رایگه‌یاند: شاندی ئێمە داوای لە حکوومەتی عێراق دەکات بەگوێرەی سەرژمێری دانیشتووان بەشە بودجەی هەرێم دیاری بکرێت.سەبارەت بە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، پێشەوا هەورامانی ئاماژەی دا، کۆبوونەوەی بەر لە چەند رۆژێک پێش ئێستا کراوە، کۆبوونەوەکە ئەرێنی و لە کەشێکی زۆر باش کراوە، لێکتێگەیشتنی باش هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارتێشی ئیسرائیل ده‌چێته‌ گونده‌وارێ ده‌رعا و دوو ڕێبه‌ندی سه‌ربازیی دروست ده‌کات

یاسین

لە ئێران لە ماوه‌ی پشووی نەورۆزدا رۆژانە ٤٢ کەس گیانیان لە دەست داوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی تومارکردوە

سەڵاح