وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت؛ بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری، پێش پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی، سەرجەم کارە پێویستەکانی تاوەکو ٢٩ی ئەیلول جێبەجێ کردووە، لەوانەش واژۆکردنی لەسەر ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول.
وەزارەتمان جەخت دەکاتەوە کە بەڕێز وەزیر بە هیچ جۆرێک هۆکار نەبووە بۆ دواکەوتنی لیستی مووچە و تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش پرۆسەکەی پەک نەخستووە. هاوکات جەنابی وەزیر جەخت لەسەر هەڵوێستەکەی دەکاتەوە و لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی سوورە و هیچ کارێکی تری فەرمیی دوای ٢٩ی ئەیلول لەو پۆستەدا ئەنجام نەداوە و ئەنجامیشی نادات.

