zagros news agency

داشکاندن لە سزای بەسەرچوونی ڤیزاو نشینگەی بیانییەکان دەکرێت

 

بەفەرمانی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە داشکاندن بە ڕێژەی (٧٥%) لە سزای بەسەرچوونی ڤیزاو بەسەرچوونی نشینگەی بیانییەکان.

بە فەرمانی ژمارە (٣٢٥٥٧) لە ڕۆژی ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ دەرچووە، ئەو بیانییانەی کە بە فەرمی و لە ڕێی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بە هەر هۆکارێک
نەیانتوانیووە ڤیژەکانیان درێژ بکەنەوە، یاخود نەیانکردۆتە نشینگە، یان نشینگەیان هەبووە و بەسەر چووە، تا ٣١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ لەکاتی سەردانکردنییان بۆ یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە تەنیا (٢٥%)ـی کۆی گشتی سزاکانی دواکەوتن کە لە ڕێنماییمان ژمارە (١ ی ساڵی ٢٠٢١) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
١٨ـی تشرینی یەکەمی٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئۆپەراسیۆنێکی ١٠ ڕۆژەدا؛ هێزەکانی تورکیا و سۆماڵ کەشتییەکی ڕفێندراویان ڕزگار کرد

سەڵاح

زانکۆی سەلاحەددین بەشێکی نوێ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان دەکاتەوە

یاسین

هەزاران کەس لە ئەورووپا بۆ پشگیریی کوردانی سووریا خۆپێشاندانیان کرد

یاسین