zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بریتانیا دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 10/19، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆناسان پاوڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی‌ نیشتمانیی بريتانيا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئەمنیی و گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بريتانيا، بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی.

لە بەشێکی دیکەی گفتۆگۆکاندا ، باس لە هەوڵ و گفتوگۆکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی حەفتاو دووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان

یاسین

زانیاری نوێ لەبارەی خەرجکردنی دوو مووچە گەیشت

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە

یاسین