zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەو دەنگۆ و هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە لە ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا بڵاو کراونەتەوە، سەبارەت بە بوونی درۆن یان هێز و یەکەی سەربازیی ئۆکراینی لە خاکی هەرێمدا و بەتەواوی دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم بانگەشانە لە بنەڕەتدا ناڕاست و بێ‌بنەمان.
لەم سۆنگەیەوە، جەخت لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتی و نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی بێلایەنی، خۆبەدوورگرتن لە ناکۆکییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی خاکی هەرێم وەک پێگەیەک بۆ هەر جۆرە جووڵەیەکی سەربازی یان دوژمنکارانە دژ بە هەر وڵاتێک.
لە کۆتاییدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم لەپێشینەی کارەکانمانە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە تێوەگلان یان پەلکێشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ ناو ئەو ململانێیانە نادرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌سره‌… بارهه‌ڵگرێك كۆمه‌ڵێك قوتابی شێلا به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش قوتابی گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوون

سەڵاح

ئۆپن ئەی ئای داوا لە کالیفۆڕنیا دەکات یاسای سەلامەتیی ژیریی دەستکرد بەهێزتر بکات

سەڵاح

عەمرو دیاب بە ریکۆردێکی نوێ لە لووتکەدا دەمێنێتەوە

ART