وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ، له‌رێگای ئاژانسی زاگرۆسه‌وه زانیاری له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌خاته‌روو و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌م بریاره زۆر گرنگ بووه.
ئایدن مه‌عروف بۆ زاگرۆس گوتی: “بەبۆنەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئەم هەنگاوە مێژوویی و نیشتمانییە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هێزی پێشمەرگە لە هەموو قۆناغەکاندا و لە هەمووکات زیاتر، پشتیوان و پارێزەری سەرەکیی ماف و ئارامیی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان بووە و نموونەیەکی باڵای پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی بوونە. هیواخوازین ئەم هەنگاوە ستراتیژییە ببێتە مایەی بەهێزتربوونی سەقامگیریی هەرێمەکەمان و پاراستنی زیاتری فرەچەشنی و پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتەکان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌م هه‌نگاوه گرنگ بوو بۆ یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.

