zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری پارێزگەی دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە 10/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی سنووری پارێزگەی دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی دەڤەری بادینان تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی ئەو سنوورە کرا.

سەرۆکی حکومەت ، بەرپرسانی دەڤەرەکەی ڕاسپارد کە لە ئاست بەرپرسیاریەتی خۆیاندا بن و بە هەموو شێوەیەک خزمەتی دانیشتووانی سنوورەکەیان بکەن.

سەرۆکی حکومەت دووپاتیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم پارێزگە و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێكخراوا بۆرسیبا یا نێڤده‌وله‌تی ل جنێف به‌رهه‌ڤی بۆ هاریکاریكرنا كه‌رتێ ساخله‌میا دهۆکێ نیشاندا

سەڵاح

ئێد شیرەن: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات کارەساتبارە

ART

زەیدی: بۆ خولی دووەم خۆم کاندید ناکەمەوە و مووچەی فەرمانبەرانیش مسۆگەرە

یاسین