zagros news agency

مۆرینیۆ؛من پلانەکانم ناگۆڕم لەبەر لامین یەماڵ

 

بڕیار وایە شەوی یەکشەممە کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای پۆتیفای کامپ نۆ ڕووبەڕووی یەکتری ببنەوە،پێش یارییەکەش جۆزێ مۆرینیۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند لێدوانێکی بۆ میدیاکاندا و باسی پلانەکانی کلاسیکۆی کرد و وەسفی زیرەکی فلیکی کرد.

دەربارەی پلانەکان مۆرینیۆ لەوەڵامی ڕۆژنامەنووسێک وتی؛من هەرگیز پلانەکانی خۆم ناگۆڕم،چونکە هەر تیپێک و ناسنامەی خۆی هەیە،منیش تەنها لەبەر یەماڵ ئامادە نیم پلان بگۆڕم،یاریزانانی بارسێلۆنا هەموویان زۆر باشن،بەڵام دەبێت هەوڵی کار کردنی بەردەوام بدەین بۆ بردنەوە.

لەپرسیاری ڕۆژنامەنووسێک دەربارەی هانزی فلیک مۆرینیۆ وتی؛گومانی تێدا نییە ئەو ڕاهێنەرێکی گەورە و زیرەکە،هەمیشە پلانی نایابی هەیە و کەسێکی زۆر زیرەکە،هیوادارم لەم یارییەدا بتوانین پلاکانی ڕاگرین و کاری تەواوی بۆ دەکەین.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری گارسیا دەبێت

یاسین

سەرۆکێکی پێشووی بارسێلۆنا بەچەند لێدوانێک هێرش دەکاتە سەر مێسی

sarkar

چامپیۆنزلیگ.. بایرن شکستی ئارسناڵ هێناو خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین