zagros news agency

هه‌ورامی: ئەو هەوڵانەی لە ئێستادا بۆ هەموارکردنی دەستووری عێراق هەن دەیانەوێت فیدراڵییەتی کوردستان بکەنە ئامانج

 

ئەمڕۆ شەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە “چوارەمین دیداری گوڵەخانە”، شیکردنەوەیەکی وردی بۆ دۆخی جیهان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان خستەڕوو. هاوکات رەخنەی توندی لە رەشنووسی بودجەی عێراق گرت و بە سزادانی گەلی کوردستانی وەسف کرد له‌به‌شێكی قسه‌كانی باسی هه‌موار ده‌ستووری عێراق كرد كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس گرنگی به‌و خاڵه‌ داوه‌.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هێمن هەورامی جەختی لە دروستکردنی تێگەیشتنێکی هاوبەش کردەوە لە نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکان بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان. هەورامی رایگەیاند، “ئەو هەوڵانەی لە ئێستادا بۆ هەموارکردنی دەستووری عێراق هەن، دەیانەوێت فیدراڵییەتی هەرێمی کوردستان بکەنە ئامانج، بۆیە دەبێت پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەولەوییەتی تەواوی هێزە سیاسییەکان بێت.”

هەروەها ئاشکرای کرد، بەرپرسانی باڵا لە عێراقدا هەن دان بە ماددەی 140ـی دەستووردا نانێن و پێیان وایە کۆتایی هاتووە و نازانرێت چۆن جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیرێ نافخۆ دگەل پارێزگارێ دهۆکێ دپەیوەندیا بەردەوام دایە

دڵشاد

ترامپ: ئێران ئامادەی دانوستانە، بەڵام من پەلەم نییە

یاسین

سۆنی پیکچەرز زنجیرەیەکی درامایی لەبارەی جێفری ئێپستاین بەرهەم دەهێنێت

ART