وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی رایگەیاند ، وەزارەتمان ئیدانەی ھەرکارێک دەکات کەببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی بهرانبهر و بەمافی خۆمان دەزانین رێکاری یاسایی بگرینەبەر .
ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە ..
ھەموو دروشمە پیرۆزەکانی ئایینی ئەوپەڕی ڕێزلێگیراون، ھەر بەڕێزێک کەبیرو بۆچونێکی جیاوازی خۆی ھەیە، نابێت بەبەکارھێنانی ھەندێ دەستەواژە ھەستی بەرانبەر بریندار بکات، ئەمەبابەتێکی گشتگیرە، بۆیەھەر سەرپێچیەک کەگوزارشت و نیشاندانی بێڕێزیبێت دەچێتە خانەی ناوزڕاندنەوە، کەلتوری ھەرێمی کوردستان لەم شێوە دەربڕینانە دوورە و کارێکی نامۆیە، پێکەوەژیان شانازی ھەمەلایەنەیە و مێژویەکی دێرینی ھەیە، بۆیە وەزارەتمان ئیدانەی ھەرکارێک دەکات کەببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی بهرانبهر و بەمافی خۆمان دەزانین رێکاری یاسایی بگرینەبەر .
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی
٢٤⁄١٠⁄٢٠٢٦

