zagros news agency

ڤینسینت کۆمپەنی بەپەلە گواسترایەوە نەخۆشخانە

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد کە ڤینسینت کۆمپەنی، ڕاهێنەری یانەکە، لە کاتی چاودێریکردنی مەشقەکانی تیپی دووەمدا بوراوەتەوە و بەپەلە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ‘بیڵد’، ڕووداوەکە پاش کۆتاییهاتنی مەشقەکانی تیپی یەکەم ڕوویدا، کاتێک کۆمپەنی تەمەن 40 ساڵان چوو بۆ سێرکردنی مەشقەکانی تیپی خوار 23 ساڵان و لەوێ لە ناکاو کەوتە سەر زەوی و پێویستی بە چارەسەری خێرا هەبوو.

یانە باڤارییەکە ڕوونی کردەوە کە ڕاهێنەرە بەلجیکییەکە لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی توندی پزیشکدایە و پشکنینی تەواوی بۆ دەکرێت، هەروەها یاریدەدەرەکانی تا کاتێکی نادیار سەرپەرشتیی مەشق و کارەکانی تیپەکە دەکەن.

لای خۆیەوە، ماکس ئیبرل، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە، جەختیکردەوە کە سەلامەتیی کۆمپەنی لە پێشینەی کارەکانیاندایە و هەموو پشتگیرییەکی پێویست لە ماوەی چارەسەر و چاکبوونەوەکەیدا پێشکەش دەکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

درو بەردەوامە لە بەدەستهێنانی متمانەی دەستەی راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە

یاسین

ژمارەی پێکانەکانی ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی ٢٠٢٥ ژمارەیەکی گەورەی تۆمار کرد

یاسین

ڕیال مەدرید جێگرەوەی چوامێنی دەستنیشان دەکات

یاسین