zagros news agency

شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و بەفربارین هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە

شارەزای کەشناسی، سالار حاجی عەلی، هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر کە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی نزیکەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت. بەپێی وتەی ئەو شارەزایە، ئەم ناسەقامگیرییە کەشوهەوایە بە دوو قۆناغ تا سەرەتای مانگی تشرینی دووەم دەخایەنێت؛ سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر سەر هەڵدەدات و دواتر پەرەدەسێنێت بۆ سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، کە لەگەڵ خۆیدا با دەکات و هەورەبرووسکەی چالاکیشی پێ دەبێت.
لە قۆناغی دووەمی ئەم شەپۆلەدا، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن. پێشبینی دەکرێت ڕێژەی بارانبارین لە نێوان ١٥ بۆ ٥٠ میلیمەتر بێت، و لە هەندێک لە بەرزایی و ناوچە شاخاوییەکاندا بگاتە ٧٠ میلیمەتر، ئەمەش مەترسیی دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت. هاتنی ئەم گۆڕانکارییە خێرایە لە کاتێکدایە کە پێشبینییە فەرمییەکانیش ئاماژە بە دەستپێکی زووی سەرمای پاییز و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە شوێنە نزمەکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمدا دەکەن.
ئ

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکهاتەی پێشبینی کراوی بەرشەلۆنە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئینتەرمیلان لە چامپیۆنزلیگ

یاسین

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی لە هەولێر بەرێوەدەچێت

سەڵاح

بە هۆی رووخانی دیواری گۆرستانێک چوار ئافرەت بوونە قوربانی

دڵشاد