zagros news agency

“پێشمەرگە وەک سەربازی ون لە ناو ناسیۆنالیزمی کوردستانیدا”؛ چل و شەشەمین ئەڵقەی بازنەی گفتوگۆ بەڕێوە چوو

 

ئەمڕۆ 27ی تشرینی یەكەمی 2026 ، بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، چل و شەشەمین ئەڵقەی بازنەی گفتوگۆ بە ناونیشانی ” پێشمەرگە وەك سەربازی ون لە ناو ناسیۆنالیزمی كوردستانیدا” لە هۆڵی بەش بەڕێوە چوو.

بۆ ئەم گفتوگۆیە ڕاپۆرتێكی مەیدانی لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستاندا ئامادەكرابوو كە تیایدا ئەكادیمیست و پسپۆران ڕابۆچوونی خۆیان لەسەر ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان خستبووە ڕوو ، پاش نمایشكردنی ئەم ڕاپۆرتە لەسەر سكرین ئەم بەڕێزانە ” شێخ سیروان بارزانی ، د.سالار عوسمان، جەمال ئێمێنكی، جەبار یاوەر- بەسكایب-، قاسم سەمیر، هەژار عومەر ئیسماعیل ، د.نەجیبە ئیبراهیم ، سەمیر محێدین ، خالید عەبدل كاكەیی ، جرجیس یۆنان، د.ڕەنجبەر جەمیل، هەروەها ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ ” شڤان حەمدی، عیماد تەها، د.جەلال ئەحمەد ، فەرهاد محەمەد” زۆر بەراشكاوانە لەسەر ناوی پێشمەرگە وەك سیمبولی كوردستانیبوون و رۆڵی پێشمەرگە لە پاراستنی پێكەوە ژیان و قەوارەی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەر كرا.

لەم گفتوگۆیەدا كە نوێنەرانی سەرجەم ئایین و نەتەوە جیاوازەكانی كوردستان بەشداربوون، زۆر بە بایەخەوە جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە پێشمەرگە ئەو ناو و سیمبولەیە كە ناسنامەی كوردستانیبوونی بە جیاوازی ئایین و نەتەوەوە بۆ هەموو كوردستانیان دروستكردووە و جێگەی سەرسامی بوو كە هەموو نەتەوەو ئایینە جیاوازەكان شانازیان بەناوی پێشمەرگەی كوردستانەوە دەكرد.

سەبارەت بە ماف و شایستەكانی هێزی پێشمەرگە ، ڕەخنەیەكی یەكجار لە حكومەتە یەك لەدواییەكانی بەغدا گیرا، لەبەر ئەوەی لەدوای پەسەندكردنی دەستووری فیدرالی لە ساڵی 2005 ، هەتا ئێستاش مافە دەستوورییەكانی پێشمەرگە وەك بەشێك لە مەنزومەی بەرگری عێراق فەرامۆشكردووە ، هەروەها هەتا ئێستاش ماف و شایستە داراییەكانی پێشمەرگە هاوتای سوپای عێراق نەكراوە، كە ئەمەش ناهەقییەكە بەرامبەر بە مافەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكرێت.

جێگەی ئاماژە پێكردنە ڕاپۆرتی تێرو تەسەلی ئەم گفتوگۆیە لە رۆژی 2ی نوڤمبەر لە گۆڤاری گوڵان بڵاو دەكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم كرد

سەڵاح

مووچەخۆران ئاگادار دەكرێنەوە

سەڵاح

لێکۆڵەرێکی سیاسیی: سوودانی چەکدانانی گرووپە میلیشیاکانی عێراق بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بەستووەتەوە

سەڵاح