zagros news agency

ئه‌مڕۆ پەرلەمانی عێراق سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت

 

ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایاری 2024، بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی گرنگ ئەنجامبدات کە ڕەنگە گۆڕەپانی سیاسی بەشێوەیەکی بەرچاو بگۆڕێت، بەو پێیەی سێ بڕگە لە بەرنامەی کاردا هەیە، گرنگترینیان هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانه‌.

چوارشەممەی ڕابردوو بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی هێزە سیاسییەکان و شەقامی عێراقی بڵاوکردەوە، کە سێ بڕگەی لەخۆگرتبوو، یەکەمیان، ڕاپۆرتێک و گفتوگۆکردن (خوێندنەوەی دووەم) بۆ ڕەشنووسی یاساکە لە ڕۆژانی پشووی فەرمیدا.  (لیژنەی ئەوقاف و هۆزەکان، لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار، دێرین و میدیا).

دووەم: ڕاپۆرت و گفتوگۆ (خوێندنەوەی دووەم) بۆ یاسای پێشنیارکراوی هەمواری دووەمی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە (31)ی ساڵی 2019. (لیژنەی یاسایی)، هەروەها بڕگەی سێیەمیش بریتی بوو لە: هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە مانگی نۆڤەمبەرەوە چەند جارێک دانیشتنەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دواخراون، کاتێک دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی پیشووی لە ئەنجومەنی نوێنەران دا، ئەوەش دوای سکاڵایەک کە لەلایەن پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانەوە لەسەری تۆمارکرابوو کە تێیدا تۆمەتباری کردووە بە ساختەکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق لە پلەی 13یەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ خواردنەوەی قاوە

سەڵاح

چوارچێوەی هەماهەنگی: سزاکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بەئامانجگرتنی راستەوخۆی حەشدی شەعبییه

سەڵاح

ئاسمانی عێراق و هەموو فڕۆکەخانەکان بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرانەوە

یاسین