zagros news agency

نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا بەفەرمی مالی جێهێشت

 

نێردەی سەربازی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە مەشق و ڕاهێنان بە هێزە چەکدارەکانی مالی ڕایگەیاند، دوای 11 ساڵ بەفەرمی کۆتایی بەئەرکی خۆی هێنا لەو وڵاتەی ڕۆژئاوای ئەفریقا، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو برۆکسل ڕایگەیاند، کە ئەرکی نوێنەرایەتییەکە درێژ ناکرێتەوە.

نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2013 چووەتە مالی، بە ئامانجی ڕاهێنان بە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی تیرۆریستی کە وڵاتەکە لە ساڵی 2012ەوە، تووشی بووە. کە نوێنەراتییەکە 700 سەربازی 20 وڵاتی ئەوروپای لەو وڵاتە هەبووە.

لە 8ـی ئایاردا کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە ئەرکی نوێنەرایەتییەکە درێژ ناکرێتەوە بەهۆی “گەشەسەندنی دۆخی سیاسی و ئەمنی” لە وڵاتەکەدا.

ئەو وڵاتەی ڕۆژئاوای ئەفریقا لەژێر دەسەڵاتی سەربازیدایە لەدوای کودەتا یەک لەدوای یەکەکانی ساڵی 2020 و 2021، سوپا بەڵێنی دا دەسەڵات لەرێگەی هەڵبژاردنەوە ڕادەست بکات، بەڵام سوپای ئەفریقا هەڵبژاردنەکانی بۆ کاتێکی نادیار دواخست، ئەمەش بە پاساوی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی وڵاتەکەوەیە کە بەهۆی هێرشەکانەوە خراپتر بووە.

لە ساڵی 2020ەوە، سوپای وڵاتەکە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزە داگیرکارەکانی فەرەنسا پچڕاندووە و ڕوویان لە ڕووسیا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرهاد ئەتروشی وەڵامی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە

یاسین

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆمەڵێک رێوشوێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوتاری توندڕەوان لە کاتی بانگەشه ئاماده دەکات

یاسین

بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار بازاڕی زێڕی ئێرانی ناڕێک کردووە

یاسین