بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 14-11-2026، ئاسمانی ناوچەکە بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەکەشی گۆڕاو دەبێت. هەروەها مەودای بینین لە نێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 15-11-2026، کەشناسی پێشبینی دەکات ئاسمان بەگشتی ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش نزیک ببنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، لەگەڵ ئاراستەیەکی گۆڕاو و مەودای بینینی 9 بۆ 10 کیلۆمەتر.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
- هەولێر ئەمڕۆ 19 پلە و سبەی 20 پلە دەبێت.
- پیرمام ئەمڕۆ 16 پلە و سبەی 17 پلە دەبێت.
- سلێمانی ئەمڕۆ و سبەی 19 پلە دەبێت.
- هەڵەبجە ئەمڕۆ و سبەی 20 پلە دەبێت.
- چەمچەماڵ ئەمڕۆ و سبەی 20 پلە دەبێت.
- دهۆک ئەمڕۆ 18 پلە و سبەی 19 پلە دەبێت.
- زاخۆ ئەمڕۆ 19 پلە و سبەی 20 پلە دەبێت.
- گەرمیان ئەمڕۆ 23 پلە و سبەی 24 پلە دەبێت.
- حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 13 پلە و سبەی 14 پلە دەبێت.

