zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فراکسیۆنی سۆیانا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11/16، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندی فراکسیۆنی سۆیانا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار کەلدۆ ڕەمزی و ئەندامیەتی پەرلەمانتاران سامی ئۆشانە و عیماد یۆخەننا .

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانگاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی پێکهاتەکان و بە تایبەتی پێکهاتەی کریستیان ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافەکانیان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردندا کرا.

سەرۆکی حکوومەت، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەت کریستیانەکان دووپات کردەوە و جەختی لە پابەندبوونی بەردەوامی حکومەت بە پشتگیریکردنی مافە دەستوورییەکانی کریستیانەکان و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، جەخت لە پێویستی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی و هاریکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی فیدراڵ کرا لە پێناو پاراستنی مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق

هەواڵی پەیوەندیدار

سەردار رەسول : دروشمی حزبەكان دژی پارتیە چونكە ناتوانن وەكو پارتی بن

گوران

لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەڵمانیا پێویستیی بە چوار ملیۆن کەس هێزی کار دەبێت

سەڵاح

‎ڕاگەیاندراوێک لە شاندی دانوستانکاری پارتى دیموکراتى کوردستانەوه

دڵشاد