بەپێی زانیارییەکانی «ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس»، ئەمڕۆ دەستەی کەمپینچییەکانی جیاکردنەوەی پارێزگای سلێمانی لە شاری سلێمانی هێرشیان کردە سەر چەند ڕۆژنامەنووسێک؛ ئامانج لەو هێرشەش ئەوە بووە کە ئەو ڕۆژنامەنووسانە وێنەی دەموچاویان نەگرن.
ئەم دەستە کەمپینچییە کە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی ڕەخنەی خەڵک و شەقام لە شاری سلێمانی بوونەتەوە، هەوڵ دەدەن دەموچاویان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا دەرنەچێت، تاوەکو تووشی ڕەخنە و ناڕەزایەتیی زیاتری هاووڵاتییان نەبن.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دەستەی کەمپینچییە سەر بە حزبی دەسەڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانین و بەشێکیشیان لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەم کارەدا پارەیان وەرگرتووە.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 16ى تشرينی دووەمی 2026 لە كەمپینی بەهەرێمكردنی سلێمانی لە باخی گشتیی سلێمانی لە كاتی پەخشی راستەوخۆی (ئای نیوز) بۆ هەواڵەكانی كاتژمێر یازدە، پەلاماریان درا و پەخشەكەیان پێ راگیرا.

