zagros news agency

ئەلحەدەس : سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری لە عەلی زەیدی دەکەن

کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا بەبێ هیچ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە کۆتاییهات، دوای ئەوەی مشتومڕێکی توند و گرژی لە نێوان هادی عامری و عەلی زەیدی لەسەر دۆسیەی جەرف سەخر دروست بوو.

پوختەی پێشهاتەکان بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان:

  • ناکۆکی لەسەر ڕێککەوتن: بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی (سکای نیوز)، هادی عامری داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە و ڕێککەوتنی لەگەڵ کەتائیبی حزبوڵا کردووە لە بەرامبەر پێشکەشکردنی سازشێکدا، بەڵام عەلی زەیدی ئەو پێشنیازەی بە تەواوی ڕەتکردووەتەوە.
  • هەڕەشەی دەستوەردانی سەربازی: میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای بێئەنجامبوونی کۆبوونەوەکە، زەیدی بڕیاریداوە ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا ڕۆژی هەینی بە بەکارهێنانی هێز کۆتایی بە دۆسیەی تاڵانی و بەقاچاخبردنی نەوت لە جەرف سەخر بهێنێت.
  • پشتگیریی سەرکردەکان: هاوکات کەناڵی (ئەلحەدەس)ـی عێراقی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردووەتەوە، کە زۆرینەی سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ ڕێکارەکانی عەلی زەیدی لەو ناوچەیەدا دەربڕیوە

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

یاسین

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٩ پلە باکووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند

سەڵاح

بودجەی بەرگریی عێراق ئەمساڵ ٦ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

یاسین