zagros news agency

بەپەلە..هێزێکی ئەمنی دەمامکدار باوکی ئەو گەنجەیان دەسگیرکرد کەلافیتەی بەهەرێم بونی سلێمانی دڕاند

 

دوای ڕووداوی دڕاندنی لافیتەی کەمپینێکی واژۆکۆکردنەوە لە شاری هەڵەبجە، هێزە ئەمنییەکان دوو جار هەڵیانکوتایە سەر ماڵی گەنجەکە و بەهۆی نەدۆزینەوەی خۆی، باوکی گەنجەکەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕۆژی سێشەممە (۱۷ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٦)، لە شاری هەڵەبجە پشێوییەک لە کاتی بەڕێوەچوونی کەمپینێکی واژۆکۆکردنەوە دروستبوو، دوای ئەوەی گەنجێک لافیتەی کەمپینەکەی دڕاند .
دوای بڵاوبوونەوەی دیمەنەکانی ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دروستبوونی کاردانەوەی بەرفراوان، هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەری کارەکە .

بەپێی سەرچاوەکان، هێزە ئەمنییەکان لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا چوونەتە سەر ماڵی گەنجەکە؛ بەڵام لەبەر ئەوەی بەخۆی لە ماڵەوە نەبووە، باوکی بە ناوی (میرزا عەزیز) لەلایەن هێزەکانەوە دەستگیر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکە

یاسین

ئازاد جندیانی: ئه‌وانه‌ی له‌پارتی جیابونه‌وه‌ نه‌یان توانی به‌هاش و هوش ڕێبه‌رایه‌تی كورد بكه‌ن و گه‌رانه‌وه‌ ناو پارتی

سەڵاح

قوشتەپە ..به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ملیارو نیوێك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاره‌با ده‌كرێت

سەڵاح