zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

لەسەر داواکاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕێکەوتی ٩/١١/٢٠٢٦، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ ڕەزامەندیی دەربڕی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ڕاسپارد، بۆ ئەوەی بڕی پێویستی غازی شل بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابین بکات تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆڕ دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا و تا گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆڕ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، هیچ کێشە و کەموکوڕییەک لە غازی ماڵاندا دروست نەبێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
٩/١١/٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی، تەرمی فەرماندە ” جەوهەر قەهار گەڵاڵی ” بەخاکسپێردرا

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

یاسین

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح