zagros news agency

سەرۆکی حکوومەت بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە شاری هەولێر کردو لەلایەن نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسولی گشتیی ئێران و ستافی کونسولخانەوە پێشوازی لێکرا .

سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی و ئەمیر عەبدوللاهیان وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان پێگەیاندن کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا .

کونسولی گشتیی ئێران، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی .

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین دوای هه‌ڵبژاردن به‌ زووترین كات كابینه‌ی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت

سەڵاح

دۆناڵد ترەمپ نەخشەی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە

سەڵاح

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادی یۆبیلى زێڕینى شۆڕشی گوڵاندا

یاسین