وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژە بەوە دەدات، هەر بڕە غازێک کە بەرهەم بێت، نابێت بەبێ ڕەزامەندیی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بفرۆشرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22/5/2024، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “بەرهەمی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم (دانە غاز) تەرخان کراوە، بۆ کەرتی کارەبا، بۆیە هەر بڕە غازێک کە بەرهەم بێت، نابێت بەبێ ڕەزامەندیی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بفرۆشرێت بە هیچ لایەنێک.”