zagros news agency

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 2/11 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومەت بەرەو وڵاتی ئیمارات بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان كە لە ڕۆژانی  12-14 /2 لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.

سەرۆكی حكومەت بە بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتووم جێگری سەرۆك دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و حاكمی میرنشینی دوبەی بەشداری لە لوتكەكەدا دەكات كە بڕیارە گوتارێكیش لە لوتكەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەرۆك و سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان پێشكەش بكات. 

سەرۆكی حكومەت لە پەراوێزی لوتكەكەدا، چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان  و بیرمەندان و خاوەنكارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

یاسین

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوه و یەکێک له بابەتەکان نەوتی هەرێمی کوردستانه

سەڵاح

پرۆفیسۆرێکی ڕووسیا: ڕەنگە هێرشی ئیسرائیل بۆ ئێران تەکنەلۆژی بێت نەک سەربازی 

سەڵاح