ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: کێشەکان بەرەو ئاراستەی چارەسەرکردن دەرۆن لەگەل بەغدا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە سەردانی ئەمجارەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ بەغدا رێگای بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە، لێکنزیک بوونەوەیەکی باش دروست بوو، هەموو کێشەکان بەرەو ئاراستەی چارەسەرکردن دەرۆن.

دکتۆر خالد رێکانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سەردانی ئەمجارەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ بەغدا رێگای بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە، ئێمە کەشبینین بە چەرەسەر کردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

هەروەها خالد رێکانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەم سەردانەیدا چاوی بە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کەووت، ئەو بابەتانەی کە خالی ناکۆکیان لەسەر بوو تاوتوێ کران، لێکنزیک بوونەوەیەکی باش دروست بوو، هەموو کێشەکان بەرەو ئاراستەی چارەسەرکردن دەرۆن، پێشبینی دەکەین کە چارەسەر بکرێن، بەتیایبەت کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنیەکان و ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمابارانکردنی هەڵەبجە

یاسین

ئەردۆغان: جەهەپە و دەم “هاوبەشییەکی ناشرین” بەڕێوەدەبەن

سەڵاح