zagros news agency

لەبارەی پەسەندكردنی خشتە نوێیەكانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە

دەقی راگەیەنراوەكە وەك خۆی:

ئێستا کەخەریکە هەوڵ و کۆبونەوەکانی بەڕێز سەرۆکوەزیران دەگەنە ئەنجام و مافە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە یاسا جێگیر دەکرێن و بەڕێز سەرۆک وەزیران هەوڵیداوە موچە و بودجە لەبابەتەکانی دیکە جیا بکرێنەوە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بونەتە وتەبێژی موچەبڕان و میدیاکانی موچەبڕانی ناوخۆ بێ ئارام و پەرێشان خەریکی دژایەتی و پڕوپاگەندە و هەواڵی پڕ کینەن دژ بە حکومەت و دەرئەنجامی هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆک وەزیران.

بەڵام خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە کاروانی ئاوەدانی و پاراستنی مافەکانی خەڵک لەچوارچێوەی دەستوری عێراق بەردەوام دەبن و بە ئەمانەتەوە بەرگرییان لێدەکرێت و ئەوەشی لەبەرەی موچە بڕانە وەک هەموو جارێک بێهیوا دەکرێت،با بەڕێز سەرۆک وەزیران موچە وەرگربێت و ئێوەش هەر موچە بڕ.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

لیژنەی وەزاریی چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆبۆوه

یاسین

پۆلیسی هەولێر: چەند کەسێک لەسەر دروستکردنی پشێوی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیرکران

سەڵاح

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کرد

سەڵاح