ئەمڕۆ چوارشەممە،ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و چوار بڕگە تاوتوێ دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا، چوار بڕگهی گرنگ قسهی لهسهر دهكرێ،
بڕگەی یەکەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی ساڵی دووەمی جێبهجێكردنی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ 2021-2025 لەلایەن نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەخرێتەڕوو.
بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواهەڵوێستی حکوومەتی فیدراڵی، تایبەت بە پرسی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، ڕاسپاردە و پێشنیازەکانی وەزارەت لەم بارەیەوە.
بڕگەی سێیەم: خستنهڕووی دوا پێشهاتەكانی دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی ههرێمی کوردستان.
بڕگەی چوارەم: گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیازێکی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داشكاندنی ڕێژهیهك له پارهی كهڵهكهبووی قەرزی كارهبا.