zagros news agency

وەزیری پەروەردە : ئامادەکارییەکان بۆ سەرخستنی تاقیکردنەوەکانی وزاری (پۆلی 12) تەواو کراوە

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک بۆ سەرخستنی تاقیکردنەوەکانی وزاری (پۆلی 12) تەواو کراوە.

وەزیری پەروەردە گوتیشی: هەموو پرسیارەکان تەواوکراون لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان هەماهەنگی دەکەین و لە نێویاندا وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆمان کردووە و ئەوانیش لەو بوارەی ئێمە داوامان کردووە هاوکارمان دەبێت. هەروەها وەزارەتی کارەبا بەڵێنی داوە هەموو توانایاکەیان بخەنەگەڕ بۆ پێدانی کارەبای بەردەوام بە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.

سەبارەت بە هێڵی ئینتەرنێتە، ئالان حەمەسەعید ڕاشیگەیاند، ئەمساڵ وەک ساڵی ڕابردوو کەمترین ماوەی ئینتەرنێت دەبڕدرێت، بۆ ئەوەی کاری دامەزراوە گشیی و تایبەتەکان و ئیشوکاری هاوڵاتییاش پەک نەخرێن، گوتیشێ؛ هەوڵەکانمان چڕکردووە بۆ ئەوەی چاودێرییەکان زیاتر بکرێن هەربۆیە بڕینی ئەنتەرنێت لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان 6 تاوەکوو 8ی بەیانی دەخایەنێت، چونکە ئەو کاتە گرفتێکی ئەوتۆ دروست نابێت.

لە بارەی دابەشکردنی پرسیارەکان، گوتی: پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان، پرسیارەکان لە هیچ پارێزگارێک نییە و کاتی تاقیکردنەوەکان گواستنەوەیان بە هەماهەنگی پۆلیسی و ئاسایش دەبێت.

هەروەها ڕایگەیاند، هەماهەنگی لەگەڵ چەند زانکۆییەک کراوە بۆ ئەوەی لە چەند هۆڵێكی زانکۆکانیش تاقیکردنەوە بکەین. هۆشداریشی دا هەرکەسێک فریوی قوتابیان بدات ئەوە بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ ئاسایش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو کەسەی براکەی خۆی کوشت دەستگیرکرا

دڵشاد

كەناڵی (رووسیا ئەلیەوم): دوێنێ مەحموود ئەحمەدی نەژادی سەركۆماری پێشووتری ئێرانیش لە بۆردومانەكاندا كوژراوە

سەڵاح

یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێران دوای دوو مانگ و سێ هەفتە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت

یاسین