ئەمڕۆ یەکشەممە، 09-06-2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی فەرمانگەی کاروبای لایەنە سیاسییەکانی کۆمیسیۆنەکە کردووە، خواستی خۆی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە.