ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێک دەردەکات

 

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9_6_2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ‌سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز كرد …
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ هێمن قادر و مه‌سعوود كاڕه‌ش جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی هاتووچۆی هه‌ولێرو، ته‌ندروستی هه‌ولێرو، گه‌شتوگوزاری هه‌ولێرو، به‌رێوه‌به‌ری سه‌ربڕخانه‌ی هه‌ولێرو پۆلیس و ئاسایش و، بازگه‌كان و ، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌یی بوون، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌ خۆپارێزیی له‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ رۆژانی جه‌ژنی قوربان كرایه‌وه‌، له‌و روانگه‌وه‌ی له‌ رۆژانی جه‌ژندا، هاوڵاتییان وه‌ك پابه‌ندییه‌كی ئایینی پرۆسه‌ی قوربانی ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش‌ داوا كرا هاوڵاتیان روو له‌ سه‌ربڕخانه‌ بكه‌ن، تاكو له‌وێ پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان‌ بكرێت و پاشماوه‌ی قوربانییه‌كه‌ش به‌ شێوازی تایبه‌ت و رێ و شوێنی ته‌ندروستی فڕێ بدرێت.
له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكخرایه ‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌مئاوی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر، له‌مباره‌یه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ته‌واوی پاڵپشتیی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ راگه‌یاندووه‌ و بڕیاریش درا ته‌واوی كاره‌بای بیره‌كانی ئاو به‌ كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ببه‌سترێته‌وه‌ و كاره‌بای پێویستیان بۆ دابین بكرێت.
بابه‌تی گه‌شتوگوزار ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ پێشوازی كردن له‌ گه‌شتیاران له‌ بازگه‌كان كرده‌وه‌، داواشیكرد هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.
هه‌روه‌ها شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ پارێزی راسپێردران، كه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژن و پشوو زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی قوربانیی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان به‌ زووترین كات كۆبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ رێگری كردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تای جۆراو جۆر.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ته‌واوی تیمه‌كانی ته‌ندروستی و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ له‌ رۆژانی جه‌ژن و پشوو ئاماده‌ بن و ئێشكگربن و له‌ خزمه‌تی هاووڵاتییاندا بن، هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی له‌ رێگه‌ی تیمه‌كانییه‌وه‌ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له‌ ئاماده‌باشیدا بن.
دووپاتیشیكرده‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا سه‌ربڕخانه‌ی هه‌ولێر كراوه‌ ده‌بێت و له‌ خزمه‌تی هاوڵاتییاندا ده‌بێت، تاكو پرۆسه‌ی قوربانیكردنی به‌ شێوازێكی ته‌ندروست ئه‌نجام بدرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگه‌هداریه‌ك ژ ڕيڤه‌به‌ريا ره‌گه‌زنامه و كاروبارێت شارستانى ل پاڕيزگه‌ها دهۆكێ

دڵشاد

لەمساڵدا ١٨٥ حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراون

یاسین

سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری ئێران كۆبووەوە

سەڵاح