zagros news agency

بوومەلەرزەیەکی به‌هێز بە گوڕی ٧،٤ پلە تایوانی هەژاند و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

 

لە شاری هوالین لە کەناری ڕۆژهەڵاتی تایوان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.

ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، بڵاویکردەوە چەقی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٧،٤ پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویداوە ١٨ کیلۆمەتر باشووری شاری هوالینە لە کەناراوی ڕۆژهەڵاتی تایوان.

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە کە لە قوڵایی ٣٤،٨ کیلۆمەتر ڕوویدا، زیان بەر شوێنەکانی نیشتەجێبوونی ناوچەکە گەیشت و، بەپێی ئامارە بەراییەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٩٠ کەسیش برینداربوون.

فەرمانگەی بوومەلەرزەزانی تایوان (CWA)، گوڕی بوومەلەرزەکەی بە ٧،٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕاگەیاند و، بڵاویکردەوە کە چەقەکەی ٢٥ کیلۆمەتری باشووری هوالین بووە و لە قووڵایی ١٥ کیلۆمەتردا ڕوویداوە.

هەروەها فەرمانگەکە بڵاویکردەوە کە بوومەلەرزەکە بەهێزترین بوومەلەرزەی ٢٥ ساڵی ڕابردوو بووە کە تایوانی هەژاندووە و، هۆشداری دا لە دروستبوونی شەپۆلی گەورە لە ناوچەکانی باکووری دوورگەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وۆل ستریت جۆرنال : لە ئێران رایی جیاواز هەیە سەبارەت بە جەنگ و ئاشتی

گوران

هەریر و باسرمە….ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح