zagros news agency

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاو کردەوە.

لە پەیامەكەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: “بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان هەنگاوێکی ڕاست و لەجێی خۆیەتی و دەستخۆشی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەم.”

هەواڵی پەیوەندیدار

٣٤ زیارەتکاری ئێرانی لە عێراق مردوون

سەڵاح

پۆلی نۆی بنەڕەتى ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: واشنتن ئاگربەستی نێوان هەسەدە و تورکیای بۆ کۆتایی هەفتە درێژ كرده‌وه‌

سەڵاح