zagros news agency

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

“The Beekeeper” یەکێک لەو بەرهەمە سینەماییانەیە کە ئێستا لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 12ـی کانوونی دووەمی 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 156 ملیۆن و 326 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 69 ملیۆن و 220 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 86 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی کەسێکی سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەتی و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدات.

جەیسن ستەیتەم، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمە سینەماییەدا دەگێڕێت و لە دەرهێنانی دەیڤد ئایرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کانبۆلات گۆرکێم ئەرسلان ئەستێرەی درامای تورکیا کۆچی دوایی کرد

ART

یادی رۆژی جیهانیی شانۆ لە سلێمانی بەرز راگیرا

ART

یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیا چاوی لە بێرنادۆ سیلڤایە

یاسین