zagros news agency

رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی 20ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ـی حوزەیرانی 2024، دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، رایگه‌یاند: دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واو بۆ بیرۆبۆچوونه‌كان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره‌ 222ی ساڵی 2024ـی دا، به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا به‌ دیاریكردنی 20ـی 10ـی 2024 به‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 150 کۆمپانیای ئیماراتی به‌به‌های 2.57 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە كوردستان ده‌كه‌ن

دڵشاد

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

سبەی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکاتەوە و سێ یاری ئاگرین بەڕێوەیە

یاسین