ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یادی ٩٠ سالەی لە دایكبوونی محەمەد بێخەوی شاعیر كرایەوە

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1/7/2024، مه‌دحه‌ت بێخه‌و، شاعیری ناسراوی كورد مۆمی یادی 90 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی داگیرساند.

مەدحەت بێخەو، لە ساڵی 1934 لە شاری مەخموور لەدایك بووە، ناوی تەواوی مەدحەت خدر عەبدوڵلایە، ناسراو بە مەدحەت بێخەو، ماوەیەک لەمەخموور ژیاوە، دواتر چووەتە دیبەگە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، خاوەنی چەندان بڵاوكراوەی شیعرییە و رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە بواری شیعری نەتەوەیی و شیعر بۆ منداڵان و لاوان و ئافرەتان، هەروەك رۆڵی گرنگی هەبووە لە دامەزراندنی چالاكیی قوتابخانەكانی هەولێر، لەو رووه‌وه‌ خزمەتێكی زۆری ئۆپەرێتی منداڵانی كوردستانی كردووە و زۆرێك لە شیعرەكانی لە قوتابخانەكان دەخوێندرێت، هەروەها، خاوەنی شیعری سروودی: (ئێمە پشمەرگەین هەتا ماوین لە ژین)، کە لە خەباتی شاخەوە تا ئێستا مارشی بەردەوامی ڕادیۆی دەنگی کوردستانە و لە ساڵی 1961 ئه‌و سرووده‌ دانراوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر یادی رۆژنامەگەریی سریانی کرایەوە

ART

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌ڵمانيا ده‌كات

دڵشاد