ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات لەبارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات کە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا.”

ئاماژەی بەوەش داوە: “ئەم نووسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و مووچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان، لەم چوارچێوەیەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بەپێی رێنوێنییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و پێویستە بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی (هەژماری من ) هەر لە چوارچێوەی ئەم رێنوێنییەدا، درێژە بە پرۆسەکە بدەن و تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیە تۆمار بکرێن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لێدوانێك لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سەبارەت بە ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە

دڵشاد

پرۆژەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بادلیان و دێلزیان لە سۆران دەستپێدەكات

سەڵاح

ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییەکان: ئێزیدییەکان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کورد و یەک نەتەوەن

سەڵاح