zagros news agency

سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بارزانی رۆشنایی خستەسەر هۆکارەکانی سەردانی بۆ بەغدا و ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەوەی هەست بەوە کرا کە نیازپاکی هەیە لە چارەسەرکردنی گرفتەکان و پابەندبوون بە دەستوور ودروستبوونی کەشێکی ئەرێنی لە بەغدا و هەروەها بۆ باسکردنی ئەو بابەتانەی کە ڕەهەندی نیشتیمانی هەیە سەردانی بەغدای کردووە.

پەیوەست بە مانەوەی هێزی هاوپەیمانان سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە ئەمە پرسێکی نیشتیمانییە و پەیوەست نیە بە لایەنێک و دەبێ سەقامگیریی و بەرژەوەندییەکانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ سەردانەکەی سەرۆک بارزانی و باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا ڕاگەیاند و جەختی کردەوە هانی حکوومەتی هەرێم
و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەدەن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان و بەردەوامی و بەهێزکردنی دیالۆگی نێوانیان. سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمیش باڵیۆزی ئەمەریکا پێشوازی لە دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی کوردستانی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی باکووری کوردستان سەردانی ڕۆژاوا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە کۆ دەبنەوە

یاسین

ئەمریکا بە به‌های نزیکەی ٨٢٥ ملیۆن دۆلار چەک بە ئۆکراینا ده‌فرۆشێتش

سەڵاح

ئێران دوو زیندانیی فەڕەنسایی بە تۆمەتی سیخوڕی سزادەدات

سەڵاح