zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڤاتیكان كۆبووەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2024/2/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، لەگەڵ پۆل گاڵاگەر، وەزیری دەرەوەی ڤاتیكان، كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دەر‌بارەی پەیوەندییەكانی ڤاتیكان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دۆخی پێكهاتەكان لە عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان، ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، شەڕ لە غەززە و دۆخی ناوچەكە بەگشتی‌، گفتوگۆیان كرد.
وەزیری دەرەوەی ڤاتیكان خواستی وڵاتەكەی بۆ برەودانی زیاتری پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان نیشاندا و ستایشی دۆخی پێكهاتەكان و پێكەوەژیانی لە هەرێمی كوردستان كرد و دووپاتی كردەوە كە قەداسەتی پاپا بە ڕێز و خۆشەویستییەوە لە هەرێمی كوردستان دەڕوانێت.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ڤاتیكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەربڕی و سڵاو و ڕێزی پێشكەش بە قەداسەتی پاپا كرد، هەروەها جەختی كردەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بۆ هەموو پێكهاتەكانی، وڵاتی پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

سەنتەری لۆجستیی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگەی هەڵەبجە دامەزرا

سەڵاح

بەپەلە.. وەزارەتی دارایی 120 ملیار دیناری وەکو داهاتی نانەوتیی مانگی ئایار بۆ بەغدا نارد

سەڵاح