بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
(إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا…) التوبة:40.
به‌بۆنه‌ی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی (1446) پیرۆزبایی گەرممان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و مسوڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌و ئومێده‌ی ساڵی تازه پاڵنه‌رێكی به‌هێز بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و كۆچكردن له كه‌م و كورتییه‌كانه‌وه به‌ره‌و چاكسازی و كاری باش و بۆ خوا سوڵحان.
یادی هیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت) سەرەتای ژیانێكی نوێ‌و گۆڕانكارییەكی گەورەی جیهانی بوو، هەنگاوێکی گرنگ بە ئاراستەی ئامانجگەلێک لە پێناو سەرخستنی ئایین و خۆشکردنی زەمینەی دەعوەو بانگەوازی، کۆچ لە میژووی موسڵمانان وەرچەرخانێکی گەورەو هێمای رزگاربوون له زوڵم و قۆناغێكی نوێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و ئیدارەدان و ده‌ركردنی ده‌ستوورو یاسا‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی بوو، مانا‌و دەلالەتەکانی کۆچ وەک قوتابخانەیەکی مەزنی هەڵسانەوەو ئومێدی سەرکەوتن ئەوەمان پێ دەڵێت، کە نابێ هیچ کات رەشبین و نا‌ئومێد بین، بەڵکو بە پشت بەست بەخواو گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان هەمیشە مەشخەڵی سەرکەوتن نزیکە، بۆیە پێویستە لەم یادە پیرۆزەدا كار بكەین بۆ هێنانەدی پەند‌و ئامۆژگاری‌و ئامانجەكانی هیجرەت، لە چاندنی تۆوی خۆشەویستی‌و پێكەوەژیان‌و برایەتی‌و گیانی هاریكاری‌و مرۆڤدۆستی.
ده‌خوازین ئه‌م یاده ته‌نیا وه‌ك رووداوێكی مێژوویی به‌سه‌رمان تێپه‌ڕ نه‌بێت، به‌ڵكو ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له هه‌موو كه‌مو كورتیه‌كان و رۆیشتن به‌ره‌و لوتكه‌ی ژیاندۆستی و ديندارى.
مەکتەبی تەنفیزی
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
30/ ذو الحجة / 1445 کۆچی
6ی تــــــەموزی 2024 زاینی