مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا، پیرۆزبایی ساڵی نوێی كۆچی لە موسڵمانان دەکات.
لە پەیامەکەدا هاتووە “به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی 1446، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم”.
ئاماژەی داوە، “داواکارین لە خوای مەزن و دلۆڤان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن و کامەرانی بێت”.
لە کۆتایی پەیامەکەدا دەڵێت “ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن”.