zagros news agency

به‌ چاودێری سه‌رۆكی حكوومه‌ت رێوڕەسمی دەرچوونی خولی یەکەمی ڕاهێنانی لاوان به‌ڕێوه‌چوو

 

ئەمڕۆ شەممە، 13-07-2024، بە چاودێریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد نوێنەری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆ و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و محمەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حوسێن بن عەلی کونسوڵی گشتیی وڵاتی قەتەر  و کونسوڵی گشتیی و نوێنەری وڵاتان و بەرپرسانی حکوومەتیی لە هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی دەرچوونی چوار هەزار و 200 گەنج لە “خولی یەکەمی ڕاهێنانی گەنجان” و واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ قەتەر فاوەندەیشن  بەڕێوەچوو.

خولەکە، لەلایەن نووسینگەی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کراوە و لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ڕ‌اهێنان بە چوار هەزار و 200 گەنجی شارەکانی هەرێمی کوردستان و تاراوگە کراوە. ئامانج لە خولەکە، پەروەردەکردنی گەنجان و بەهێزکردنی هەستە نەتەوایەتییەکەیانە.

لە ڕێوڕەسمەکە پشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بۆ گەنجان و لاوانی وڵات دووپاتکرایەوە.

جەخت لە پەرەپێدانی بەهرە و تواناکانی گەنجان و لاوان وەک هێز و توانای مرۆیی وڵات کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکی کوردستان

یاسین

هەڵبژاردنی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ دادگای فیدڕاڵی ناکرێت

دڵشاد