ئێوارەی ئەمڕۆ دووشهممه 2024.2.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر به یاوهری ههریهك لە د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر و تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر/1، له نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێر، سهردانى ئەو سێ کارمەندەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر/1ـی کرد کە ئەمڕۆ لە کاتی کارکردنیان لە چاککردنەوەی ڤیدەری 17ی ڕۆژئاوا بە هۆی تەزووی کارەباوە برینداربوون.
پارێزگارى ههولێر، لە نزیکەوە لە بارودۆخ و تەندروستیانى پرسی و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد و هیوای سەلامەتی و زووچاکبوونەوەی بۆخواستن و ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنیان نیشاندا، کەس و کاری بریندارانیشی دڵنیاکردەوە، لە هەرکوێیەک پێویستیان بە چارەسەر هەبێت، ڕەوانە دەکرێن بۆ چارەسەرکردنیان.