ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و پەیامێك ئاراستەی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست كۆبووەوە و رایگەیاند، “كاری جددیمان بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست كردووە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە وەزیری دارایی تیشكی خستە سەر هەوڵەكانی وەزارەت و لیژنەی باڵای ئەنجومەنی وەزیران كە لە رۆژی 8ی ئایاری 2024 بەمەبەستی گەڵاڵەكردنی بڕیارێكی دروست لەبارەی بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەڕووی یاسایی و كارگێڕی و داراییەوە پێكهێنراوە تابتوانن هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی مافەكانیان پارێزراو بێت.

وەزیری دارایی راشیگەیاندووە، لە ماوەی رابردوو لیژنە باڵاكە كۆبوونەوەی خۆیان كردووە و ئێستا دۆسیەكە رەوانەی ئەنجومەنی راژە كراوە بۆ ئەوەی رێكارە هونەری و ئیدارییەكان تەواوبكرێن، هاوكات لەگەڵ وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر هێڵن بۆ تەرخانكردنی دارایی و دیاریكردنی میلاكاتی پێویست لەسەر ئاستی وەزارەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان.

بەپێی راگەیەندراوەكە، نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست هیوایان خواست لە نزیكترینكاتدا پرسی بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە بە پێی ئەو میكانیزم و ڕێكارانەی لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق رێككەوتنی لەسەر دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ناسەقامگیرییەکانی موزەمبیق زیاتر لە ١٥٠٠ بەندکراو ڕایانکرد

سەڵاح

كونسوڵی به‌ریتانیا پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە به‌رزده‌نرخێنێت

سەڵاح

کۆمپانیای Apple خزمەتگوزاری Siri زیرەکتر کرد

یاسین